کوردستانی

تەقینەوەیەکی بەهێز بەغدای هەژاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەیەکی بەهێز بەغدای هەژاند
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازاڕی "المحاسب"ی ناوچەی سەدری بەغدا روویدا، لە ئەنجامی تەقینەوەکە زیاتر لە 15 کەس برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بازاڕی "المحاسب"ی ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا رویداوه‌، لە ئەنجامدا 15 کەس برینداربوون.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لەئێستادا هێزێکی ئەمنی زۆر لە بازاڕەکادا بڵاوەپێکراوە، هەروەها بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan