کوردستانی
لیژنەی باڵای هەماهەنگی یەکێتی و گۆڕان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی لەنێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەنجام بدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا بەپێی رێنماییەکان و رێکارەکانی کۆمسیۆن کاتی بەستنی هاوپەیمانێتی کۆتایی هاتووە، بەڵام هەوڵیان داوە بەردەوام لەگەڵ لایەکانی دیکەش تێگەیشتنمان هەبێت.
یاسین حەمە عەلی، بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای پێکهێنانی هاوپەیمانێتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هەر لە سەرەتاوە لە هەریەک لە بوارەکاندا بەپێی تایبەتمەندی و پێویستی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا لیژنەی هەماهەنگی پێکهێنراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەشێک لەو لیژنانە پێکهاتوون و ئامادەسازیش دەکرێت بۆ پێکهێنانی بەشەکەی دیکەیان، هەروها رۆژانە لیژنە هەماهەنگییەکان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن".
بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان باسی لەوەشکرد "بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی لەنێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەنجام بدرێت، تائێستاش ئامادەکارییەکان بەشێوەیەکی باش دەچێت بەڕێوە".
لەبارەی ئەوەی ئایا لەئێستادا دەتوانرێت لایەنێکی دیکە بەشداریبکات لەو هاوپەیمانێتییە ناوبرا وتی "ئێمە لەکاتی دیاریکراودا هەوڵمان زۆردا، بۆ ئەوەی ئەو لایەنانەی دەیانەوێت بێنە ناو هاوپەیمانێتییەکەوە، لەئێستادا بەپێی رێنماییەکان و رێکارەکانی کۆمسیۆن کاتی بەستنی هاوپەیمانێتی کۆتایی هاتووە، بەڵام ئێمە هەوڵمان داوە بەردەوام لەگەڵ لایەکانی دیکەش تێگەیشتنمان هەبێت".
بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و بۆ ئەم مەبەستەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و لایەنە سیاسییەکان ئامادەکارییان کردووە، هەروەها رۆژی یەکشەممە 20ی حوزەیرانی 2021 یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە فەرمی هاپەیمانێتی نێوانیان واژۆکرد بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
س.س