کوردستانی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک دەکەنە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێک دەکەنە ئامانج
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە چیای شنگال بۆردوومانکرا، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ئۆتۆمبێلێکی یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال "یەبەشە" کراوەتە ئامانج.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروربەری كەمپی سەردەشت لە چیای شنگالیان بۆردوومانکردووە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێك بەر بۆردوومانەكە كەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنها زیانی مادی هەبووە".

قایمقامی شنگال ئەوەشی خستووەتەڕوو "هێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی بۆردوومانەکە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز