کوردستانی
پێشمەرگەیەک لەکاتی ئەرکدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەک لەکاتی ئەرکدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بە وتەی هاوڕێکانی ناوبراو دانیشتووی شاری خانەقینە و فیشەکی بە خۆیەوە ناوە.
عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تەموزی 2021 تەرمی پێشمەرگەیەکی لیوا (3) بەناوی (عباس عەبدوڵڵا حەسیب) لەدایکبووی 1980 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "بە وتەی هاوڕێکانی ناوبراو دانیشتووی شاری خانەقینە و لەکاتی ئەرکدا لە نزیک خانەقین فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو گیانی لەدەستداوە، لەئێستادا لە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت و تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە".
س.س