کوردستانی

پێشانگە و کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشانگە و کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەدا پێشانگە و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە بە مەبەستی کارکردن بە سیستمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هاتووە "بڕیاری كاركردن بە سیستمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە 2021/6/1 درێژكراوەتەوە بۆ 2021/8/1 لەپێناو خۆگونجاندنی پێشانگە و كۆمپانیاكان لەگەڵ بڕیارەكەدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێویستە تا رۆژی 1/8/2021 سەرجەم پێشانگە و كۆمپانیاكان خۆیان لەگەڵ سیستمی گرێبەستی ئەلیكترۆنی بگونجێنن، بەپێچەوانەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ مامەڵەكانیان كاری پێناكرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan