کوردستانی

لە ماوەی یەک مانگدا بەهۆی سەرپێچییەوە لە سلێمانی 49 شوێن داخراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی یەک مانگدا بەهۆی سەرپێچییەوە لە سلێمانی 49 شوێن داخراوە
مەودا میدیا-

قایمقامییه‌تی سلێمانی‌ ئاماری كاروچالاكییه‌كانی مانگی رابردووی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ پێنج هه‌زار سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه‌‌‌، هەر بەپێی ئامارەکە 561 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی کراوە بۆ شوێنەکان.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌‌ 1ی تەموزی 2021 قایمقامییەتى سلێمانى ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌‌كان بڵاوكرده‌وه‌‌ كه‌ پێنج هه‌زار و  (830) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه ‌گشتییه‌كان ئه‌نجامداوە، كه‌ لەو بەسەرکردنەوانەشیاندا (561) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ شوێنه‌كان تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بووه‌، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنانی پارە بەشێوەى نایاسایى، هه‌روه‌ها (313) شوێنیشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن.

له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ "به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی (49) شوێن داخراوه‌، هه‌روه‌ها یه‌ك شوێنیشیان رووبه‌ڕووی دادگا كردووه‌ته‌وه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "له‌ مانگی رابردوودا و له‌ ئه‌‌نجامی پشكنیینه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی و ئاسایشی ئابووری‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی به‌شێكیش له‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كانیان بووه‌ كه‌ كۆی گشتی (74) تۆن و (520) كیلۆگرامه‌ و  له ‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوده‌برێت".

ئاماره‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ "به‌هۆی دوباركردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی بە بڕێك پاره‌ غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان کراوە‌، كه ‌بڕه‌كه‌ی له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی (2021) بریتییه‌ له‌ (42) ملیۆن و (975) هه‌زار دیناره‌‌ و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز