کوردستانی

"ناردنی بەشە بودجەی كوردستان دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ناردنی بەشە بودجەی كوردستان دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هۆکاری یەکەمی جێبەجێنەکردنی بودجە و نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە سیاسییە، دەشڵێت " بابەتی پەسندکردن و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان درێژە دەکێشێت بۆ دوای هەڵبژاردن، چونکە حکومەتی عیراق لە 2005وە تائێستا پابەندنەبووە نە بە دەستوور نە بەیاساوە".

رێبوار بابکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی یاسای بودجەی 2021ی عیراق کە پشکی هەرێمیشی تێدایە بە مەودا میدیای راگەیاند "پێموایە هۆکاری یەکەمی جێبەجێنەکردنی بودجە و نەناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە سیاسییە، چونکە پێش پەسندکردنی بودجە لایەنە شیعەکان چەندین هەنگاویان نا بۆی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا نەکرێت لەسەر پشکی هەرێم، بۆیە لەئێستادا هەمان هەوڵ هەیە بۆ نەناردنی پشکی هەرێم".

باسی لەوەشکرد "بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق زەمینەیەکە بۆی کە هەندێک لایەن دەنگی دژ بە کورد لە شەقامی عیراقی کۆبکاتەوە، هەروەها وەزیری دارایی عیراقیش هەڵوێستێکی سیاسی وەرگرتووە و لەگەڵ ئەوە نییە پشکی هەرێمی کوردستان بنێرێت".

بابکەیی وتی "هۆکارێکی دیکەش پەیوەندیی بە هەندێک بابەتی هونەری و تەکنیکییەوە هەیە کە کۆتاییان پێنەهاتووە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عیراقدا، هەروەها فشارێکی زۆریش هەیە لەسەر مستەفا کازمی بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان نەنێرێت".

"پێم وایە بابەتی پەسندکردن و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان درێژە دەکێشێت بۆ دوای هەڵبژاردن، چونکە حکومەتی عیراق لە 2005وە تائێستا پابەندنەبووە نە بە دەستوور نە بەیاساوە"، رێبوار بابکەیی ئاماژەی پێکردووە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتیشی "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی بەجێهێناوە و پابەندبوونی خۆی دەربڕیوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، بۆیە پێویستە ئەو لایەنانەی دەنگیان بەرانبەر حکومەتی هەرێم هەڵدەبری لەئێستادا دەنگ بەرانبەر بە حکومەتی عیراق هەڵبڕن و داوای شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن".

جێگای ئاماژەیە، رۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقی پەسندکرد، پشکی کورد لە بودجەدا بە رێژەی 12.67%ە، بەڵام تاوەکو ئێستا یاسای بودجەی 2021ی عیراق پەسند نەکراوە و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستانیش بە نادیاری ماوەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز