کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان پارە بۆ خاوێنکردنەوەی چەند ناوچەیەک تەرخان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان پارە بۆ خاوێنکردنەوەی چەند ناوچەیەک تەرخان دەکات
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت لەسەر داوای سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە چوار ملیۆن دینار بۆ خاوێنکردنەوەی چەند ناوچەیەک تەرخانکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند"لە درێژەی پێشکەشکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی (2,762,760,000) دوو ملیار و حەوت سەد و شەست و دوو ملیۆن و حەوت سەد و شەست ھەزار دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەرخان کرا بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی قەزای سێمێل و دەوروبەری بۆ ماوەی سێ ساڵ کە رێکەوتی 2023/12/31 دواین وادەیە بۆ جێبەجێکردنی". 

ئاماژەی بەوەشکرد "لە لایەکی دیکەوە بڕی (1,452,012,00) ملیارێک و چوار سەد و پەنجا و دوو ملیۆن و دوازدە ھەزار دینار خەرج کرا بۆ یەک ساڵی خاوێنکردنەوە و ھەڵگرتنی زبڵ و خاشاکی شارەوانی خەبات، سفەیە، شاخۆڵان و کەورگۆسک کە لە رێکەوتی 1/1/2021 دەستپێدەکات تا رێکەوتی 2021/12/31 زایینی، هەروەها هەردوو بڕەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز