کوردستانی

لەبەر ئەم هۆکارە قەیرانی میوە لە هەرێمی کوردستان دروستدەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەر ئەم هۆکارە قەیرانی میوە لە هەرێمی کوردستان دروستدەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئێستادا بەرهەمی خۆماڵی بەڕێژەیەکی بەرچاو زۆرزۆرە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەمساڵ بەهۆی نەبارینی باران و بەرزی پلەی گەرماوە هەندێک بەرهەمی میوە باش نەبوون.

عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بەرهەمی خۆماڵی بەڕێژەیەکی بەرچاو زۆرزۆرە، بەڵام هەندێک بەرهەممان لە سنووری شاری کەرکوکەوە رێگە نادەن بچێت بۆ ناوەڕاست و خوارووی عیراق، بەڵام هەندێک لە بازرگانەکان لە هەولێرەوە داخڵی دەکەن، چونکە لە بازگەکانی هەولێر کارئاسانی دەکرێت بۆ ناردنە دەرەوە ئەو بەرهەمانە".

ئاماژەی بەوەشکرد "وەزارەت و قایمقام و پارێزگامان ئاگادارکردەوە، بەڵام دوای ئەو هەوڵانەش رێگە نادەن باینجان و کولەکە و بیبەر لە کەرکوکەوە داخڵبێت، تەنها خەیار ئازادە بۆ ناردنە دەرەوە".

 نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو "لەئێستادا لە بازاڕەکاندا بەرهەمەکانی میوە زۆر گرانن، چونکە هاوردەن لە ئێرانەوە دێنە هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوەی ئەمساڵ بەهۆی نەبارینی باران و بەرزی پلەی گەرماوە هەندێک بەرهەمی میوە باش نەبوون، بە تایبەت ئەمساڵ بەرهەمی شوتی شارەزوور باش نەبوو، هەروەها قۆخ و قەیسی و گێلاسیش ئەمساڵ بەرهەمیان کەمبوو, بۆیە دەبێت بۆ میوە پشت بە بەرهەمی دەرەکی ببەستین".

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز