کوردستانی

دادگاکان سەربەخۆن و حکومەتیش دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگاکان سەربەخۆن و حکومەتیش دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات"
مەودا میدیا-

نووسینگەی رێکخەر بۆ راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دادگاکان سەربەخۆن و حکومەتیش دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات، ئاماژە بەوەشدەکات دادگای تاوانەکان دۆسيیەی دەستگیرکراوانی بادینانی گواستەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە، دادگاکەش لە دوو قۆناغی یاساییدا بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری پەسندکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە 16ی شوباتی 2021 دا دادگای تاوانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج تۆمەتباردا سەپاند دوای ئەوەی پەڕاوی دادگا رەوانەکرا بۆ تێهەڵچوونەوە، دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیارەکەی دادگای تاوانی لە 6ی ئایاردا پەسندکرد لە 27ی حوزەیرانی 2021دا، دوای بڕینی گشت فلتەری دامەزراوە یاساییەکان، بڕیارەکە پەسندکرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەهایانەی گرتووەتەوە باوەش کە پێویستن بۆ بەرجەستەکردنی وڵاتی دامەزراوەیی، کۆمەڵگەیەکی مەدەنی هاوچەرخ و پشت دەبەستێت بە ستراتیژی پتەو بۆ داڕشتنی یاسا و رێسا بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی ئازادییە تاکە کەسییەکان بێت، دادگاکان سەربەخۆن و حکومەتیش دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات، داوا لە قەوارە بیانی و ناوخۆیيەکان دەکەین رێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرن، هاوکات دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنها بە بڕیاری دادگا جێبەجێدەکرێن".

نووسینگەی رێکخەر بۆ راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکردووە "دادگای تاوانەکان دۆسیيەی ئەم پێنج کەسەی گواستەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە، دادگایەکەش لە دوو قۆناغی یاساییدا بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری پەسندکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان میدیای ئازاد بە کۆڵەكەیەکی گرنگی حوکمڕانی و توخمێکی بنەڕەتی دیموکراسی دەزانێت، ئێمە شانازی دەکەین کە کوردستان میدیای ئازاد و بێ بەندوباوی هەیە و نموونەی بەرجەستەکردنی بەهاکانی ئازادی رادەربڕین و ئازاديی راگەیاندنە لە ناوچەکە و هەمیشە پێویستی هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخەکە".

راشیگەیاندووە "حکومەتی هەرێم داوای لە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یۆنامی) و نووسینگەی تایبەتی کۆمیسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ کردووە تا هاوکاربن لە بەرەوپێشبردنی سیستمی یاسایی، هاوکات ئێستا هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی بیانی هەیە بۆ راهێنان بە دادوەران، هەروەها، حکومەتی هەرێم رێککەوتنی لەگەڵ کۆمیتەی خاچی سوور هەیە و بەگوێرەی رێککەوتنەکە لایەنی ناوبراو بۆی هەیە بێ مۆڵەت سەردانی تەواوی زیندانی و سەنتەری چاکسازییەکان بکات لە هەرێم. یۆنامییش بەم دواییانە مۆڵەتي سەردانی پێدراوە. لە ژێر رۆشنایی ئەم رێککەوتنە، یۆنامی 14 سەردانی ئەنجامداوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ 60 زیندانی ئەنجامداوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لە هەمان کاتدا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بانگێشتکراون بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازیی یاسایی و دادوەرییەکان لە هەرێم. هەروەها، دامودەزگاکان سەبارەت بە پرسی ئازادییەکان لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکای رۆژنامەنووسان لە گفتوگۆدان، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پابەندە بە حوکمی یاسا و بە پرۆسەی یاسایی دادپەروەرانە و بێلایەن و ئازاديی راگەیاندن کاری لەپێشینەیەتی، حکومەت لەگەڵ هاوتا نێودەوڵەتییەکان کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کوردستان بەتەواوی پابەنده بە پێوەرە نێودەوڵەتیيەکانی مافی مرۆڤ، بەتایبەتی لە بواری ئازاديی میدیادا".

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز