عیراقی
راوێژكارێكی په‌رله‌مانی عیراق: له‌ناو ئه‌و كاندیدانه‌ی پێشتر قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرا عه‌لاوی باشترینیانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
راوێژكارێكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه و دووره له تێڕوانینی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی، باس له‌وه‌ش ده‌كات زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كان عه‌لاویان قبوڵه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌و كاندیدانه‌ی پێشتر قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرا باشترینیانه.
ئه‌مین به‌كر، راوێژكاری په‌رله‌مانی عیراق به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، كه‌سێكی ئیجابییه و په‌یوه‌ندی باشه له‌گه‌ڵ كورد و هه‌موو پێكهاته‌كاندا، تێڕوانینه‌كانی نه تێڕوانینی نه‌ته‌وه‌یین نه تێڕوانینی تائیفین".
ئه‌و راوێژكاره‌ی په‌رله‌مانی عیراق وتی "قسه‌كردن به‌ته‌نها له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ناوبراو به‌س نیه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌بێت ئه‌وه بزانین به چ میكانیزمێك راسپێردراوه و ئه‌و هێزانه كێن كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ری و ناچار به‌هه‌ندێ هه‌ڵوێست و بڕیاری سیاسی ده‌كه‌ن چونكه بڕیاری سیاسی ته‌نها په‌یوه‌ندی نیه به كه‌سێتی ئه‌و كه‌سه‌وه ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران".
ئه‌مین به‌كر، وتیشی "به‌گشتی له‌ناو ئه‌و كاندیدانه‌ی پێشتر قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرا عه‌لاوی باشترینیانه، واهه‌ست ده‌كه‌م كابینه‌كه به ئاسانی پێكده‌هێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان جۆرێك له رێككه‌وتنی مه‌بده‌ئییان هه‌یه له‌سه‌ری".