کوردستانی

سەبارەت بە رووداوەکەی رۆخانە قایمقامی چەمچەماڵ بۆ مەودا میدیا دەدوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە رووداوەکەی رۆخانە قایمقامی چەمچەماڵ بۆ مەودا میدیا دەدوێت
مەودا میدیا-

قایمقامی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد "ژەهر کراوەتە رووباری رۆخانە لە ناحیەی قادر کەرەم، من خۆم سەردانی ناوچەکەم کرد، بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەستی پێکردووە و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، هەروەها پۆلیسی دارستان راسپێردراون کاری یاسایی دژ بە ئەنجامدەرانی رووداوەکە بگرنە بەر".

رمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رووداوی ژەهراویکردنی رووباری رۆخانەی لە سنووری ناحیەی قادر کەرەم بۆ مەودا میدیا پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند "من خۆم سەردانی ناوچەکەم کرد و چوومە شوێنی رووداوەکە، بەداخەوە رووبارەکە ژەهراوی کراوە و سەرجەم ئەو ماسی و زیندەوەرانەی لە رووبارەکەدا بوون مردرابوونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "فەرمانم بە سەرجەم هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی دارستان کردووە و راسپێردراون کاری یاسایی دژ بە ئەنجامدەرانی رووداوەکە بگرنە بەر و تۆمەتبارانی رووداوەکە دەستگیر بکەن".

مەودا میدیا بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر رووداوەکە پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەمەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan