کوردستانی

دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەست پێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەست پێدەکات
مەودا میدیا-

بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرایکرد "لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گفتوگۆمان کردووە بەمەبەستی دابینکردنی زەوی بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێشتر زەوی ئامادەکراو نەبوو بۆیە بەشێکی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان زەویان وەرنەگرت، هەروەها فەرمانی وەرگرتنی زوییان بۆ دەرچووە".

بەڕەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سەبارەت بە پێدانی زەوی بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە مەودا میدیای راگەیاند "پێداچوونەوە بەپرسی دابینكردنی زەوی بۆ كەسوكاری شەهیدان دەکەین، لە رابردوودا كێشەی نەبوونی زەوی ئامادەكراو هەبووە لە سنووری شارەوانییەكان، ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی پێدانی زەوی بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دوا بكەوێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گفتوگۆمان کردووە بەمەبەستی دابینکردنی زەوی بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەهۆی ئەوەی فەرمانی پێدانی زەوییان هەیە، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 16 هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدانی دەستی رژێمی بەعس و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە، بۆ وەرگرتنی زەوی".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز