کوردستانی

بەڕێوەبەرێکی تەندروستی لەسەر کۆمێنت سکاڵای لەسەر 70 هاوڵاتیی تۆمارکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرێکی تەندروستی لەسەر کۆمێنت سکاڵای لەسەر 70 هاوڵاتیی تۆمارکردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان سکاڵای یاسایی دژ بە ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارکردووە و ئاژەی بەوەکردووە "جوێن و قسەی ناشرینیان بێ وتووم" سەنتەری میترۆ بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان د. سازان ئیبراهیم بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان سکاڵای یاسایی لەسەر 70 بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تۆمارکردووە و نووسراوی یاساییان بۆ هاتووەتەوە، سکاڵاکەی بەڕێوەبەری تەندروستی بەهۆی نووسین و کۆمێنتی ژمارەیەک چالاکوان بووە کە هاوکات رۆژی 19ی مانگی رابردوو لەبەردەم قایمقامییەتی دەربەندیخان گردبوونەتەوە و داخوازییان بۆ پێشخستنی كەرتی تەندروستی خستووەتەڕوو.

ئاماژە بەوەشکراوە بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان باسی لەوەکردووە سکاڵای یاسایی لەسەر 28 کەس تۆمارکردووە بەهۆی ئەوەی "جوێن و قسەی ناشرین"ی پێ وتراوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی سەنتەری میترۆ نووسراوی یاسایی بۆ 70 کەس هاتووەتەوە کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan