کوردستانی
تەندروستیی دەربەندیخان سەبارەت بە 70 سکاڵاکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان رایگەیاند پەلاماری ناڕاست و ناڕەوایان دژ بە بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرایەتییەكەمان گرتووەتەبەر و رێگە خۆشكەرن بۆ نووسینی كۆمێنت و وشەی نەشیاو، "كۆمێنت و وشەی نەشیاو، بەدوور لەهەر بەهایەكی مرۆیی و كۆمەڵایەتی جنێو و سوكایەتی دەستبردن بۆ ژیانی تایبەت و كەسێتی رووبەڕوومان كراوەتەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە 70 سکاڵاکەی بەڕێوەبەری تەندروستی دژی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوەکرد "ماوەیەكە هەندێك سایت و ماڵپەڕ و پەیجی ساختە هەڵمەتێكی ناڕەوا و دوور لە هەر بەهایەكی هەواڵی و میدیایی بەها كۆمەڵایەتییەكان و پەلاماری ناڕاست و ناڕەوایان دژ بە بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەرایەتییەکەمان گرتووەتەبەر و رێگە خۆشكەرن بۆ نووسینی كۆمێنت و وشەی نەشیاو".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەیان كۆمێنت و وشەی نەشیاو، بەدوور لەهەر بەهایەكی مرۆیی و كۆمەڵایەتی جنێو و سوكایەتی دەستبردن بۆ ژیانی تایبەت و كەسێتی رووبەڕوومان كراوەتەوە، بۆیە ئێمە بەمافی یاسایی و كەسێتی خۆمانی دەزانین پارێزگاری لەخۆمان و ژیانی تایبەتی و كەسی خۆمان بكەین و یاسا بە پارێزەری خۆمان و ھەموو ئەوانە بزانین كە ناحەقی و زوڵمی ھاوشێوەیان دەكرێتە سەر".
ئەمەش دوای ئەوەدێت بەهۆی ئەوەی رەخنەی توند لە شێوازی بەڕێوەبردنی کەرتی تەندروستی گیراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان سکاڵای یاسایی لەسەر 70 کەس تۆمارکردووە.
پ.ح