عیراقی
وتەبێژی حکومەتی عیراق هۆکاری دواکەوتنی پارەکەی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاشکرایکرد "دواکەوتنی رەوانەکردنی پارەی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خەرجکردنی مووچە، پەیوەندی بە کێشەی تەکنیکییەوە هەیە، پەیوەندییەکانی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لە بەرزترین ئاستدایە".
حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ رووداو لەبارەی پرسی پشکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "ئەوەی پەیوەندیی بە رێککەوتنی عیراق و هەرێمی کوردستان هەیە لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان، رێگرییەکان تەنها لە لایەنی تەکنیکییە ئەگەرنا ئێمە لە ئەنجومەنی وەزیران رێککەوتووین کە پشکی هەرێمی کوردستان بدەین و دەنگی لەسەردراوە، ئەوەی کە ماوەتەوە تەنیا بابەتی تەکنیکییە کە پەیوەندیی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدایە و شانازی بە پەیوەندییەکانمانەوە دەکەین".
پ.ح