کوردستانی

وەزیری تەندروستیی هەرێم: بەداخەوە ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستیی هەرێم: بەداخەوە ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "بەداخەوە رۆژ بە رحژ ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە، ڤاکسین نەک لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە هەموو جیهان نەیتوانیوە چارەسەری کۆرۆنا بکات".

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بەرەو كەمبوونەوە چوو، بەداخەوە ماوەی چەند رۆژێكە ئامارەكان لە هەڵكشاندایە هیوادارین نەگەڕێینەوە دۆخی مەترسیدار ئەمەش بە پابەندبوونی هاوڵاتییان دەبێت بە رێنماییەكانی خۆپارێزی تەندروستی".

ئاماژەی بەوەشکرد "ڤاکسین نەک لە هەرێمی کوردستان بەڵکو لە هەموو جیهاندا چارەسەری کۆرۆنای نەکردووە، ڤاکسین تەنها بەرگری لەش بەهێز دەکات دژی ڤایرۆس".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز