کوردستانی

وەزیری رۆشنبیری: داوا دەکەم زاراوەی هەورامی بۆ پرۆگرامی خوێندن زیاد بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری رۆشنبیری: داوا دەکەم زاراوەی هەورامی بۆ پرۆگرامی خوێندن زیاد بکرێت
مەودا میدیا-

وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆشنبیرانی هەورامان گلەیی لە حکومەت دەکەن باتەخ بە زمانی هەورامی نادات، ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە یونسکۆ هۆشداری لەناوچوونی چەند شێوەزارێکی زمان دەدات، کە هەورامیشی تێداتە".

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی کردووە ئاماژە بەوەکراوە "خەڵک‌ و رۆشنبیرانی هەورامان گلەیی لە حكومەتی هەرێم دەكەن لەوەی گرنگی بە شێوەزارەكەیان نادات لەناو پرۆگرامی خوێندندا، دەبێت لە قۆناغی بنەڕەتیدا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە وانەیەک بە شێوەزاری هەورامی بخوێندرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "زمانی هەورامی زمانێکی رەسەن و دەوڵەمەندە، زیاتر لە پێنج ساڵە یونسکۆ هۆشداری لەناوچوونی چەند شێوەزارێکی زمان دەدات، کە هەورامیش یەکێکە لەو زمانانە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز