کوردستانی
ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، پۆلیس دەستگیرکردنی بکوژەکەی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد بكوژی ئەو ژنەی بەرەبەیانی رۆژی رابردوو کوژرا پاش پێنج کاتژمێر دەستگیرکرا، بکوژەکە هاوسەری ژنەکە بووە و ویستوویەتی بۆ دەرەوەی وڵات هەڵبێت و لە کۆتا خاڵی پشکنینی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەستگیرکراوە، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا راگیراوە.

سەبارەت بە رووداوەکە هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "پاش ئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ هەینی 2ی حوزەیرانی 2021 ئاگادار کراینەوە ژنێک بەناوی عائیشە مەحمود محەمەد تەمەن 42 ساڵ دایکی پێنج منداڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەقۆ لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر کوژراوە، دەستبەجێ هێزەکانی بنکەی شاوێس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "پاش رووداوەکە دەستبەجێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرکرا و سەرجەم بازگە و خاڵە سنوورییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاگادارکرانەوە، دواتر پاش تێپەڕبوونی پێنج کاتژمێر لە دواین خاڵی پشکنینی هەرێمی کوردستان و تورکیا بکوژەکە بەناوی (ن،ع،م) دەستگیرکرا و دانی بە تاوانەکەیدا ناو لەئێستادا راگیراوە و لێکۆڵینەوە و بەردەوامە، دەرکەوت رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانی نێوان ژن مێردەکەوە روویداوە".
پ.ح
پ.ح