کوردستانی

بەهۆی هێرشەکانی تورکیا زیانێکی زۆر بەر تۆڕی گواستنەوەی کارەبا کەوتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی هێرشەکانی تورکیا زیانێکی زۆر بەر تۆڕی گواستنەوەی کارەبا کەوتووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشكردنی كارەبای قەزای سۆران رایگەیاند بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا کارەبای نیشتمانی چەند گوندێك پچڕا و زیانێکی زۆر گەیشتووە بە تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشكردنی كارەبای قەزای سۆران ئەمڕۆ شەممە 3ی تەمموزی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە درەنگانی شەوی رابردوو كاتژمێر 11:30 خولەك فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی بناری قەندیلیان كرد، لە ئەنجامدا کارەبای نیشتمانی گوندەکانی زارگەلی، بۆکریسکان و لێوژە لە سنووری ناحیەی وەرتێ پچڕا.

ئاماژە بەوەشکراوە بۆردومانەکانی سوپای تورکیا زەرەر و زیانێکی زۆریان گەیاندووە بە تۆڕی گواستنەوەی کارەبای ناوچەکە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال