گێتی
هەر پزیشکێك لێدوان بۆ راگەیاندنەكان بدات، 50 خاڵ لە ماوەی خزمەتكردنی كەمدەكرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك كۆماری توركیا مەرسومێكی كۆماریی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە سزای توندی بۆ ئەو پزیشكانە دیاریكردووە كەوا لێدوان بۆ راگەیاندنەكان دەدەن، ئەوەش هاتووە ئەگەر سێجار بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی ئەو كارەی، بەتەواوی لە خزمەتكردن دووردەخرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 3ی تەمووزی 20121 لە رۆژنامەی فەرمی توركیا مەرسومێكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڵاوكرایەوە و تیادا هاتووە "بەهیچ جۆرێك رێگە بە پزیشكان نادرێت لەبارەی كار و چالاكییەكانیان لێدوان بۆ راگەیاندنەكان بدەن و زانیاری بڵاوبكەنەوە".
ئەوەش هاتووە "هەر پزیشكێك ئەو بڕیارە بشكێنێت و پێچەوانەی بڕیارەكە مامەڵە بكات، ئەوا پەنجا خاڵ لە كۆی 150 خاڵی خزمەتكردنی لە كەرتی گشتی كەمدەكرێتەوە".
بڕیارەكەی سەرۆك كۆماری توركیا روونكردنەوەی زیاتری تیادایە و سزای توندتریشی داناوە، لە یەكەم كاردانەوەشدا سەندیكای پزیشكانی توركیا ئەو بڕیارەی بە دژی بەهاكانی ئازادی و دیموكراسی ناوبرد و رایگەیاندووە "كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەكەین".
سەرۆك كۆماری توركیا لە بڕیارە واژۆكراوەكەیدا سزای زیاتریشی دیاریكردووە "هەر پزیشكێك بێ مۆڵەت بۆ ماوەی سێجار لێدوان بۆ راگەیاندنەكان بدات و زانیاری بڵاوبكاتەوە، ئەوا كۆتایی بە كار و پیشەكەی دەهێنرێت و ئەندامێتی لە سەندیكای پزیشكانی توركیا لێوەردەگیرێتەوە".
خ.غ