کوردستانی

وەزیری دارایی عیراق دەتوانێت بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێم رابگرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی عیراق دەتوانێت بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێم رابگرێت؟
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری یاسایی ئاشکرایکرد وەزیری دارایی عیراق ناتوانێت بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکات، "دواخستنی رەوانەکردنی ئەو بڕە پارەیە ستەمێکە لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

تارق حەرب، شارەزای بوای یاسایی بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندووە "ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق سەبارەت بە ناردنی بڕی 200 ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان دەریکردووە تەواو یاساییە و هیچ کێشەیەکی تێدا نییە، وەزیری دارایی ناتوانێت بڕیارەکە جێبەجێ نەکات و رایبگرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دواخستنی رەوانەکردنی ئەو بڕە پارەیە ستەمێکە لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، مووچەخۆرانی هەرێم بوونەتە قوربانی ململانێ سیاسییەكان و هیچ كەسێك دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران قبوڵناكات، بەهۆی ئەوەی ئەم بابەتە مرۆڤایەتییە و پەیوەندی بە سیاسەتەوە نییە و دەبوو لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەو پێشینەیە خەرجبكرێت".

ئەمەش دوای ئەوەدێت ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری ناردنی بڕی 200 ملیار دینار مانگانەی بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خەرجکردنی مووچە دەرکردووە و وەزیری دارایی و ئابووری بڕیارەکە لە دەرەوەی بودجەی هەرێم ناودەبات و رایگەیاندووە ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەک رەوانە بکات.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan