کوردستانی
دوو زیندانی کورد لە سێدارە دران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3ی تەموزی 2021 سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "شەهریار ئەمیری" خەڵکی شنۆ و "ناسر ئازموودە" خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سیدارەیان بە سەردا سەپابوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شەهریار ئەمیری، ناوبراو تەمەنی 42 ساڵ بووە و سێ ساڵ پێش دەستبەسەر کراوە و بە هیچ جۆرێک دەستی لەو دۆسیەدا نەبووە کە بەو بۆنەیەوە سزای سێداەی بەسەردا سەپاوە، جێگای ئاماژەیە کە باوکی شەهریارش هەر لەو دۆسیەدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە راگیراوە.
س.س
س.س