عیراقی
رەوتی سەدر و پارتی لە رێککەوتن نزیکن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت ئەوان سورن لەسەر بوونی پەیوەندیی دۆستانەمان لەگەڵ هێزە کوردییەکان، ئاماژە بەوەشدەکات عیراق لە بەردەم تەحەدیاتی گەورەدایە، لە رووی نێودەوڵەتییەوە ململانێی ئێران و ئەمەریکا و سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران.
شێخ سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدری، رێبەری رەوتی سەدر بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "عیراق لە بەردەم تەحەدیاتی گەورەدایە، لە رووی نێودەوڵەتییەوە ململانێی ئێران و ئەمەریکا و سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، کاریگەریان لەسەر دۆخی عیراق هەیە، بەدڵنیاییەوە، گەر دانوستان بکرێت لەنێوان ئەو دوو وڵاتە، بەشێکی پەیوەندی بە عیراقەوە دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە سورین لەسەر بوونی پەیوەندیی دۆستانەمان لەگەڵ هێزە کوردییەکان، یەکێک لەو هێزانە پارتی و بەڕێز بارزانی یە، عیراق سەقامگیر نابێت بەهۆی بوونی 20 هێزی را جیاواز، باشترە چەند هێزێک پێکەوە رێکبکەون بۆ سەقامگیرکردنی عیراق بەزووترین کات".
س.س