کوردستانی

نوێترین زانیاری سەبارەت بە پڕۆژە یاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری سەبارەت بە پڕۆژە یاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان نەگەڕاندووەتەوە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد حکومەت هیچ کاتێکی دیاری نەکردووە بە گەڕانەوەی پڕۆژە یاساکە.

کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پڕۆژە یاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان نەگەڕاندووەتەوە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام تەنها دەیەوێت کات بەفیڕۆ بدات و پەرلەمان کار لەسەر ئەو پڕۆژەیە نەکات".

وتیشی "حکومەتی هەرێم نوسراوێکی ناردووە تێیدا داوایکردووە وەزارەتی دارایی کاری زیاتری تێدا بکات بۆ ئەوە بزانێت ئەو فەرمانبەرانە چەندن کە گرێ بەستن و چەند بوودجەی دوێت".

کاوە عەبدولقادر باسی لەوەشکرد "حکومەت هیچ کاتێکی دیاری نەکردووە بە گەڕانەوەی پڕۆژە یاساکە، بۆیە مەبەستی حکومەت تەنها کات کوشتنە".

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد "بەپێی پڕۆژە یاساکە سەرجەم ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ماوەی سێ ساڵە فەرمانبەری گرێبەستن، هەروەها بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە یاساییە ژمارەیەک کەسی زۆر سودمەند دەبێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان