کوردستانی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ کارەساتی دڵتەزێن روویاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێوارەی ئەمڕۆ سێ کارەساتی دڵتەزێن روویاندا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە سێ رووداوی جیادا سێ منداڵ دەبنە قوربانی، یەکێکیان گیانلەدەستدەدات و دووانەکەی دیکەش بە سەختی بریندار دەبن، تەندروستیی چەمچەماڵیش داوا لە دایکان و باوکان دەکات ئاگاداریی منداڵەکانیان بن.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3ی تەموزی 2021 لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان لە رەگەزی مێ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی دەرگای سکە گیانی لەدەستدا، لە دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە رووداوێکی دیکەدا لە قەزای چەمچەماڵ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە رەگەزی مێ کەرەستەی تیژ بەر ناودەمی دەکەوێت بە سەختی برینداری دەکات، دوای چارەسەرە سەرەتاییەکان بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کرا".

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ وتیشی "هەر ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان لە رەگەزی نێر بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە سەربان بە سەختی بریندار دەبێت و دوای چارەسەرە سەرەتاییەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan