کوردستانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرێکارێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرێکارێک لەکاتی قیرتاوکردنی رێگەی کەلار بۆ سلێمانی نزیک ناحیەی باوەنور دەکەوێتە ژێر پانکەرەوەی قیر "رۆڵە"، لە ئەنجامدا کرێکارەکە گیانلەدەستدەدات.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تەموزی 2021 کرێکارێک لەکاتی قیرتاوکردنی رێگەی کەلار بۆ سلێمانی نزیک ناحیەی باوەنور دەکەوێتە ژێر پانکەرەوەی قیر (رۆڵە) دەستبەجێ گیانلەدەستدەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "کرێکارە لەژێر سێبەری ئەو ئامێرەدا خەوتووە ئەو کاتەی دەستکراوە بە کارکردن کرێکارەکانی دیکە بێ ئاگابوون لەوە کەو ناوبراو لەوێدا خەوتووە و کاریان بە ئامێرەکە کردووە و بەوهۆیەوە رووداوەکە روویداوە".
بەپێی زانیارییەکان مەودا میدیا، کرێکارەکە خەڵکی قەزای دەربەندیخانە و ناوی "دانا عومەر"ە لەئێستادا پۆلیسی ناحیەی باوەنور دەستی بە لێکۆلینەوە کردووە لە رووداوەکە.
س.س