گێتی

ڤاكسینی دژە كۆرۆنای ئێرانی سەركەوتووە و 12 وڵات داوای كڕینی دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤاكسینی دژە كۆرۆنای ئێرانی سەركەوتووە و 12 وڵات داوای كڕینی دەكەن
مەودا میدیا-

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و چارەسەركردن لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند ژمارەیەكی زۆری وڵاتان داوای كڕینی ڤاكسینی ئێرانی دژە كۆرۆنایان كردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە ئێران سەركەوتووە بووە لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكەدا.

حسێن عەلی شەهریاری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و چارەسەركردن لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند "12 وڵات داوایان پێشكەشكردووە بە مەبەستی كڕین و بەدەستهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كە لەلایەن كۆمپانیا ناوخۆییەكانی ئێرانەوە بەرهەمهێنراوە".

لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكیدا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی رۆشنبیری، شەهریاری وتی "لەئێستادا 100 ملیۆن ڤاكسینی بەرهەمهێنراوی ئێرانی ئامادەیە، داوای كڕینی و بەدەستهێنانی لەسەرە و بەردەوامدەبین لە بەرهەمهێنانی قورچكەی زیاتری ڤاكسینەكە".

سەعید رەزا عاملی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی رۆشبیری وتی "لەكاتی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تواناكانی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسیتی دژە كۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و چارەسەركردن و فێربوونی پزیشكییەوە گەشەیان كرد".

ئەوەشی وتووە "بەهۆی ئەو گەشەكردنەوە ئێران سەركەوتوو بوو لە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا و ئێستا یەكێكە لە وڵاتە بەرهەمهێنەكانی ڤاكسینەكە".

خ.غ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان