کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان تاپۆکردنی زەوییە زیادەڕۆکان تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان تاپۆکردنی زەوییە زیادەڕۆکان تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا-

بڕیارە سێشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ بکات کە گرنگترینیان هەموارکردنی یاسای تاپۆکردنی زەوییە زیادەڕۆکانە.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتنامەی ئاراستەی پەرلەمانتاران کردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەماندا کە رۆژی سێشسەمەی داهاتوو 6ی تەمووزی 2021 بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی کارنامەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، خوێندنەوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای تاپۆکردنی زەوییە زیادەڕۆکان دەکرێت.

بەشێکی تر لە کۆبوونەوکە تەرخانکراوە بۆ خستنەڕووی بیرۆکەی جەند پەرلەمانتارێک لە بوارە جیاوازەکاندا.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan