گێتی
بەریتانیا هۆشداری توند دەداتە پەنابەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی بەریتانیا هۆشداری توند دەداتە پەنابەران و رایگەیاند هەر پەنابەرێک لە رێگەی ئاوەوە لە وڵاتی فەرەنساوە بێتە خاکی بەریتانیا زیندای دەکرێت، هاوکات پەنابەرێکی کورد لە بەریتانیا رایگەیاند "حکومەتەکەی بۆریس جۆنسن کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنیدا کاری باشتر بۆ پەنابەران بکات و رەگەزنامەی بەریتانی بۆ سەرجەم پەنابەران بکات، بەڵام ئێستا پێچەوانەکەی جێبەجێ دەکات".
پشتیوان جەلال، دانیشتووی شاری گڵاسگۆی بەریتانیا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تەمموزی 2021 میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە رێکاری توندتر دەگرنە بەر دژی پەنابەران، بە درووستی لە هەواڵەکەدا باس لەوە دەکرا هەر پەنابەرێک لە رێگەی ئاوەوە لە وڵاتی فەرەنساوە بێتە بەریتانیا زیندانی دەکرێت لەماوەی شەش مانگ بۆ 14 ساڵ، ئەمەش هەواڵێکی خۆش نییە بۆ پەنابەران بەتایبەت پەنابەرانی کورد".
ئاماژەی بەوەشکرد "ماوەی 19 ساڵە لە بەریتانیام من و دەیان کورد و پەنابەری دیکە تائێستا هیچمان بۆ نەکراوە لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە، هەربۆیە ناتوانین بگەڕێینەوە کوردستان سەردانی خێزانەکانمان بکەین، بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی ئێستای بەریتانیا کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەڵێنیدا کاری باشتر بۆ پەنابەران بکات و رەگەزنامەی بەریتانییان بۆ بکات، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەکەی جێبەجێدەکات".
پ.ح