کوردستانی

خاوەن ماڵێک بە تۆمەتی دزیکردن لە کرێچییەکەی دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاوەن ماڵێک بە تۆمەتی دزیکردن لە کرێچییەکەی دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند دوو هاوڵاتییان دەستگیرکردووە کە دزییان لە کرێچییەکەی خۆیان کردووە، خاوەن ماڵەکە بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت سکاڵای تۆمارکردووە گوایە زێڕ و پارەی لێدزراوە، دواتر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ‌ شەممە 3ی تەمموزی 2021 هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماكردووە لەسەر ئەوەی لە كاتژمێر 3:30ی بەرەبەیان دزی لێكراوە کە بڕەکەی 60 هەزار دۆلار و پێنج ملیۆن دینار بووە، بۆیە دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس چوونە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێكۆڵینەوەكرد، پاش لیکۆڵینەوەکان دەركەوت ئەو دزییەی كراوە لە نێو ماڵەكەدا كراوە نەک كەسێكی دیكە لە دەرەوەی ماڵەكە هاتبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو ماڵەی دزیەكەی تێدا كراوە لە دوو نهۆم پێكهاتووە و هەروەها خاوەن ماڵ كە خۆی لە قاتی خوارەوە بووە بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت سكاڵای تۆماركردووە كە ئەویش 32 مسقاڵ زێڕ و بڕێك پارەی لێ‌ دزراوە، پاش ئەوەی گومان لەسەر خاوەن ماڵەکە هەبوو و دەستگیرکرا، دانی بە تاوانەکەیدا ناو ئاشکرایکرد هاوڕێیەکی هاوکاریکردووە و ئەو پارەی دزیویانە لەناو تایەی ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەی شاردوویانەتەوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan