عیراقی
بڕی 50 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانكی رافیدەین ئاشکرایکرد بڕی 50 ملیۆن دینار وەک قەرز دەدرێت بە فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەكان، هاوڵاتییان، قەرزەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە هەژماری بانکییان هەیە، هەروەها پارەکە بەمەبەستی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیان دەدرێت.

بانكی رافیدەینی عیراقی ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی تەمموزی 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە بڕیاریانداوە بە پێدانی قەرزێكی 50 ملیۆن دیناری بە فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان، هەروەها هاوڵاتیانیش دەگرێتەوە، دەبێت ئەو کەسانەی قەرزەکە وەردەگرن هەژماری بانکییان هەبێت، یاخود دروستی بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەو پارەیە بەمەبەستی دروستکردنی خانوو یاخود نۆژەنکردنەوەی دەدرێت، وە لەماوەی 10 ساڵدا وەردەگیرێتەوە و بەڕێژەی %5 زیادەی دەچێتە سەر.
پ.ح
پ.ح