گێتی
کازمی داوای رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق داوایەکی ئاراستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و ئاماژە بەوە دەکات "رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران کاریگەری لەسەر سەقامگیری عیراق و ناوچەکە دەبێت، لەو بڕوایەدام رێککەوتنەکە بەدی بێت".
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند "داوامان لە ئەمەریکییەکان و ئێرانییەکان کردووە دەرئەنجامی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نیوانیان لە عیراق دووربخەنەوە، داوا لە هەردوولا دەکەم رێکەوتن ئەنجامبدەن، پێویستە رێگای گفتوگۆ بگرنە بەر بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمەریکا بۆ ناوچەکە زۆر گرنگە و لەو بڕوایەدام بەدی بێت، هاوکات دانووستانەکانی ڤیەننا کاریگەری باشی لەسەر سەقامگیری عیراق دەبێت".
پ.ح