کوردستانی
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی مانگرتنیان راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەشێک لە فەرمابەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند بەهۆی ئەوەی کاتی دەوامیان زیادیکردووە و مووچەکانیان لە وادەی خۆیدا وەرناگرن
بەپێی چەند سەرچاوەیەک ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تەمموزی 2021 فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بەهۆی زیادکردنی کاتی دەوام و پێنەدانی مووچەکانیان لە وادەی خۆیدا مانگرتنیان راگەیاندووە و داوا دەکەن، پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا بکرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا گۆڕانکاری لە بڕیاری دەوامکردنی فەرمانبەراندا کرد و وەک رابردوو کاتی دەوامکردنی ئاسایی کردەوە.
پ.ح