کوردستانی

وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دوخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دوخرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دواخستنی وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەرکرد، هۆکارەکەی بۆ جەژنی قوربانی پیرۆز دەگەڕێتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، تیایدا ئاماژە بەوەکراوە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی زانستیی و وێژەیی بڕیار بوو 25ی تەمموز دەستپێبکات، بەڵام دواخراوە بۆ رۆژی 1ی ئابی 2021.

ئاماژە بەوەشکراوە بەهۆی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان دواخراوە.



پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان