کوردستانی

رێباز حەملان: داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان 200 ملیۆن دۆلارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حەملان: داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان 200 ملیۆن دۆلارە
مەودا میدیا-

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری وەبەرهێنان و راژەی گشتی ئاشکرایکرد داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان 200 ملیۆن دۆلارە، رێژه‌یه‌كی كه‌می داهاتی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و داهاتی باج و ناوخۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت، سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی تەواوی داوەتە جێگرەکەی سەرجەم کەموکورتییەکان چارەسەر بکات.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری وەبەرهێنان و راژەی گشتی بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە "له‌ سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ رێژه‌یه‌كی كه‌می داهاتی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و داهاتی باج و ناوخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت دەسەڵاتی تەواو داوەتە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له‌ كۆكردنه‌وه‌ی رێكخستنی باج له‌ سنووری سلێمانی هەیە نه‌یانهێڵێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڕی 200 ملیۆن دۆلارە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان