کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە: تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دواناخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت، نووسراوەکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوورە لە راستییەوە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و دوانەخراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو نووسراوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە و ساختەیە، ئەسڵ و ئەساسی نییە".
ئەمەش دوای ئەوەدێت نووسراوێک بەناوی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکرابوو، بەهۆی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە وادەی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی بۆ رۆژی 1ی ئاب دواخراوە.
پ.ح