کوردستانی
لە سلێمانی تیرۆرستێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگری عیراق دەستگیرکردنی 'تیرۆرست'ێکی لە سلێمانی رەگەیاند کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی.
وەزارەتی بەرگری عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری توانیویانە ئەمڕۆ دووشەممە لە سلێمانی 'تیرۆرست'ێک دەستگیر بکەن.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، دەستگیرکراوەکە بەپێی مادەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تۆمەتبار کراوە.
وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی هاوکارییان بووە لە پرۆسەی دەستگیرکردنەکەدا.
ب.م