گێتی
تاڵیبان: نۆ شارۆچکەی ئەفغانستانمان کۆنترۆڵکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند لە میانی شەڕ و پێکدادانەکانی 24 کاتژمێری رابردووی نێوان سوپای ئەو وڵاتە و چەکدارانی تاڵیباندا 224 چەکدار کوژراون، بزووتنەوەی تاڵیبانیش "کۆنترۆڵکردنی" نۆ شارۆچکەی راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە لە ماوەی 24 کاتژمیری رابردوودا لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای وڵاتەکەی و بزووتنەوەی تاڵیباندا 224 چەکدار کوژراون و 141ی تریش برینداربوو.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە شەڕ و پێکدادانەکان لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە 8 شارۆچکەی جیاواز روویانداوە.
لەبارەی هەمان پێکدادانەوە، بزووتنەوەی تاڵیبان راگەینەراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 9 شارۆچکەی سەر بە ویلایەتی بەدەخشایان "کۆنترۆڵکردووە".
ئەمە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە ئەفغانستان کە لە دانوستانەکانی ساڵی رابردووی نێوان ئەمەریکا و تاڵیباندا بڕیاری لەبارەوە دراوە.
ب.م