کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردووەتەوە رێژەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە کۆی ئەوانەی کە پشکنینیان بۆ کراوە %10ی تێپەڕاندووە و ئەوەش بە پێوەری رێکخراوی تەندرووستی جیهانیی دۆخێکی مەترسیدارە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی حاڵەتەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکە لەماوەی 24 کاتژمێردا  10475 پشكنین ئەنجامدراوە و 1071 کەس لەوانە تووشی کۆرۆنا بوون.

بەپێی پێوەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هەر کاتێک   %10ی دانیشتوانی وڵاتێک تووشبووی کۆرۆنا بوون، ئەوا ئەو وڵاتە لە دۆخێکی مەترسیداردایە، ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیش دەریدەخات کە هەرێمی کوردستان ئەو رێژەیەی تێپەڕاندووە.

هاوکات، زۆرێک لە پزیشکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە، کە ئەو کەسانەی دەچن بۆ پشکنین بەشێکی کەمی ئەوانەن کە تووشی کۆرۆنا بوون، چوونکە هەموو تووشبووان نیشانەیان لێ دەرناکەوێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان