کوردستانی

چەند بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین بڕیاری نوێی لەبارەی شێواز و کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەرکردن.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکردووەتەوە ئەوەی خستەڕوو کاتی دەستپێکردنی رۆژانەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە 8:30 وە پێشخراوە بۆ 7:30ی بەیانیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە سەرجەم قوتابخانەکان بە حکومی و ناحکومییەوە کە سەر بە وەزارەتی پەروەردەن، لە رێکەوتی 21-8-2021 دەستپێدەکات و لە رێکەوتی 30-8-2021 کۆتاییدێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە لە 6-9-2021 ئەنجامدەدرێت، بۆ ئەوەش خشتەی تایبەت بڵاودەکرێتەوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan