کوردستانی
ئەبوبەکر کاروانی: ئیسلامییەکانی کوردستان موتوربەکراون بە بیری نەتەوەیی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سیاسەتمەدارێکی ئیسلامیی رایگەیاند کە حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان بەگوێرەی ئەو دۆخەی کە لە ئارادایە موتوربەکراون بە بیری نەتەوەیی، جەختیش دەکاتەوە کە سەرەتای سەرهەڵدانی بیری ناسیۆنالیزمی کوردی پەیوەستە بە پیاوانی ئاینیی کوردەوە.
ئەبوبەکر کاروانی، سیاسەتمەدا و نووسەر لەمیانی بەشداریکرد ن لە بەرنامەی 'دوان'ی مەودا میدیادا، رایگەیاند "حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان مووتبەبوون بە بیری نەتەوەیی و ئەمەش دەرئەنجامی پێگەیشتنی ئەوان و پێشکەوتنی کۆمەڵگەیە، ئێستا ئەو تێگەیشتنە گۆڕاوە کە حزبە ئیسلامییەکان حزبی جیهانین و ئامانجی جیهانییان هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمزوونی ریفراندۆم و هەڵوێستی ئەو لایەنە ئیسلامییانە لەو قۆناغەدا سەلمێنەری ئەوەیە کە ئیسلامییەکانی کوردستان لە خەمی پرسە نەتەوەییەکاندان.
ناوبراو روونیکردەوە کە لە مێژووی کورددا بیری نەتەوەیی یەکەم جار لەلای پیاوانی ئاینی وەکو شێخ عوبەیدوڵای نەهری سەری هەڵداوە و هەرگیزیش ناسیۆنالیزمی کوردی بە بەراورد بە نەتەوەکانی دەوروبەرمان دوانەکەوتووە.
ب.م