عیراقی
ناوەندێکی نێودەوڵەتی: تەنانەت شیعەکانیش لە باشبوونی دۆخی عیراق بێهیوا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی گاڵپبی نێودەوڵەتی ئەنجامی نوێترین راپرسی بڵاوکردەوە کە دەریدەخات زۆرینەی شیعەکان پێیان وایە عێراق لەسەر ئاراسەتەیەکی هەڵە هەنگاو دەنێت و دڵخۆشنین بە و دۆخەی لەئارادایە.
ناوەندی گاڵب، پرۆسەیەکی درێژخایەنی هەڵسەندگاندن بەڕێوەدەبات کە لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە دەستیپێکردووە و ئامانجییەتی بۆچوونی عیراقییەکان لەبارەی حکومەت و پرۆسەی حوکمڕانییەوە بزانێت.
لە نوێترین توێژینەوەدا کە ئەنجامی راپرسییەکە، دەرکەوتووە، تەنها رێژەی ٪٢٢ی عیراقییەکان متمانەیان بە حکومەت ماوە.
توێژینەوەکە دەریخستووەم کە رێژەی ٪٨٠ی شیعەکانی عیراق، کە بە خاوەن دەسەڵات دادەنرێن، پێیان وایە عیراق بە ئاراستەیەکی هەڵەدا دەڕوات و ئەم شێوازە حوکمڕانییە ئەنجامی باشی نابێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە هەمان پرسیار لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە شیعەکانی عیراق کراوە و ئەوکات ٪٦٥ی ئەوانەی وەڵامیان دابوویەوە پێیان وابووە عیراق بە ئاراستەیەکی راستدا دەڕوات.
ب.م