گێتی
بەهۆی ئەوەی رێگەی نەدا بە رووتی بیپشكنن، پۆلیسی توركیا دەستدرێژیكردە سەر زيندانییەك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەوانی، پاسەوانانی زیندانی ئەلازیغ كە بە زیندانێكی ناوبانگ خراپ ناودەبرێت، زیندانییەك بەهۆی ئەوەی ئامادەنەبووە بە رووتی بیپشكنن، لەلایەن پاسەوانانی زیندانەكەوە دەستدرێژیكراوەتە سەر و بەوپەڕی توندی لێیدراوە.
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویكردووەتەوە "كانداڵ بارت، لە زیندانی ئامەدەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئەلازیغ كە بەوە ناسراوە بەوپەڕی توندی پاسەوانێتی لێدەكرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئامادەنەبووە بە رووتی پشكنینی بۆ بكەن، لەلایەن پاسەوانانی زیندانەكەوە دەستدرێژیكراوەتە سەر و بەوپەڕی توندی لێیدراوە".
ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ خێزانەكەی نیگەرانن سەبارەت بە ژیانی كانداڵ بەهۆی ئەو دەستدرێژییانەی دەكرێنە سەری لەسەرووی هەموویانەوە لێدانی توند و ئەشكەنجەدان.
خ.غ