کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی: لە هەردوو رەگەز 13 بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرمان دەستگیرکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند لەماوەی شەش مانگدا 153 کەس دەستگیرکراون کە 13 لەوانە تۆمەتباری بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر بوون.
ڕێژین ساڵح وتەبێژی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو "لەماوەی شەش مانگی ساڵی 2021 واتە لەمانگی یەك بۆ مانگی شەش، 132 دۆسیە كراوەتەوە و 153 كەسیش دەستگیركراون".
ناوبراو لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد "لەكۆی 153 دەستگیركراو 17 كەسیان حوكم دراون".
ناوبراو لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد "لەكۆی 153 دەستگیركراو 17 كەسیان حوكم دراون".
روونیشیکردەوە "دوو كەسیان بەمادەی 2ی تیرۆر حوكم دراون، دوو كەسی تریش بەمادەی 281ی یاسای سزادان حوكمدراون و 13 كەسی تریش بەیاسای 26و 30ی ساڵی 2020ی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵییەكان".
وتیشی ئەو کەسانەی کە لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردنی بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون لە هەردوو رەگەزی نێر و مێن.
وتیشی ئەو کەسانەی کە لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردنی بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون لە هەردوو رەگەزی نێر و مێن.
ب.م