کوردستانی

لە پەرلەمان چی روویدا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە پەرلەمان چی روویدا؟
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بەهۆی داواکاری ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە گرژی هاتەئاراوە، بە بڕیاری سەرۆکی پەرلەمان 16 پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەکە بێبەش کران.

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی تەمووزی 2021 پەرلەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و دەستی بە تاوتوێکردنی تەوەرەکانی بەرنامەی کر کرد.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایانکرد پەرلەمان واز لە هەموو پرسەکانی تر بهێنرێت تا ئەوکاتەی بڕیار لە هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچە دەدات.

داواکەی پەرلەمانتاران لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە پشتگوێخرا و ئەوەش بوویە هۆی ناڕەزایی و نیگەرانی پەرلەمانتاران.

پەرلەمانتارەکان وەکو دەربڕین چوونە بەردەم دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وایانکرد کۆبوونەوەکە بوەستێنرێت.

دوای ئەوەی کۆبوونەوەکە هەڵگیرا، لەکاتی دەستپێکردنەوەیدا، رێگە نەدرا 16 ئەندم پەرلەمان لە فراکسیۆنە جیاوازەکان بچنە ناو کۆبوونەوکە.

پەرلەمانتارەکان لە ئەندامانی فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی گۆران، کۆمەڵی دادگەری، نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامیی بوو و پەرلەمانتارێکی یەکێتیشیان لەگەڵدا بوو.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

زەویی باتڵاخ

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان