عیراقی

شەپۆلێکی دیکەی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی دیکەی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

لە سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی گەرما هەرێمی کوردستان و عیراق دەگرێتەوە، بەشێوەیەک پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەرزببێتەوە بۆ سەروو ئاستی نیوەی کوڵان، لەم مانگەدا پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و لە بەینا هەندێک رۆژ چەند پلەیەک دادەبەزێت.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی پێشبینی کردووە سبەینێ‌ چوار شەممە 7ی تەمموزی 2021 پلەکانی گەرما زیاتر بەرزببێتەەوە و 50 پلەی سەدی تێبپەڕێنێت لە شارەكانی باشووری وڵات، لە شارەكانی ناوەڕاست و فوراتی ناوەند و باكووریش كەمێك نزمتر بێت، ئاراستەی با رووەو باكووری رۆژئاوا دەبێت و لە شەوگاردا هەندێك جێگیربوون بەخۆوە دەبینێت و بە رۆژ چالاك دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە پلەی گەرما لە سایەی كەشی هاوینە و مانگی تەمموزدا هەروا بە بەرزی دەمێنێتەوە و لە هەندێك كاتیشدا كەمێك دابەزین بەخۆوە دەبینێت.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان