کوردستانی
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: ئاشتی و پێکەوە ژیان بنەمای کارکردن و پێکەوەبوونمانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەڵبەندی سلێمانی سەردانی وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشت و رێبەری سەلەفییەت لە هەرێمی کوردستان کرد، لە سەردانەکەدا ئاماژە بەوەکرا "یەکێتی لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکاندا پەیوەندییەکی بەهێز و پتەوی هەیە".
جەزا سەید مەجید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە "ئاشتی و پێکەوە ژیان بنەمای کارکردن و پێکەوەبوونمانە، ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لەهەڤاڵانم لەمەڵبەندی سلێمانی سه ردانی بەڕێز دکتۆر عەبدوللەتیف سەلەفی، وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشتمان کرد لە مزگەوتی بەهەشتی شاری سلێمانی و جەختمانکردەوە زۆرینەی زۆری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئایینیان ئاینی پیرۆزی ئیسلامە و پابەندین بە بنەماکانیەوە، رێز لە هەموو ئاین و ئاینزاکانی دیکەش دەگرین و ئاشتی کۆمەڵایەتی بەرقەرار دەکەین".
باسی لەوەشکردووە "لەسەردانەکەماندا وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی تیشكم خستەسەر ئەوەی یەکێتیی تیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکاندا پەیوەندییەکی بەهێز و پتەوی هەیە، لەبەرامبەردا دکتۆر عەبدوللەتیف سەلەفی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەمان دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد هەمیشە لە مینبەر و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا خەڵکمان هۆشیار کردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی باش و دوورکەوتنەوە لە کاری خراپ".
سەردانەکە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی دوو هۆدەی بەردەم مزگەوتی بەهەشت و بەشێک لە محاجەرەکانی بە شۆفڵ رووخاند، بەهۆی ئەوەی وەک شارەوانی دەڵێت نایاسایی بووە و پێشتر چەند جارێک ئاگاداریانکردوون.

پ.ح