کوردستانی
زانیاری نوێ سەبارەت بە گرژییەکانی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشکرایکرد "لە كۆبوونەوەی پێشووی پەرلەماندا زیاتر لە 17 كاتژمێر گفتوگۆمان كرد لەسەر بابەتی مووچە و ژیانی خەڵك، بەڵام سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچەی نەخستە دەنگدانەوە، ئەمڕۆ لە پێش دەستپێكی كۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ژمارەیەك لە پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان لەبەردەم ستەیجی پەرلەماندا وەستابوون و جەختمان كردەوە دەبێت بە بڕیار لەسەر هەڵوەشانەوەی لێبڕینی مووچە بدرێت".
سەبارەت بە گرژییەکانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تەمموزی 2021 شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان-فراکسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەداخەوە پرسی مووچە کراوەتە پرسێکی سیاسیی نێوان پارتی و یەکێتی، یەکێتی داهاتێکی کەم رەوانە دەکات و پارتیش هاوشێوەی ئەو داهاتە خەرجدەکات، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا جەختمانکردەوە پرسی هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچە بخرێتە دەنگدانەوە، بەهۆی ئەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان رازی نەبوو بخرێتە دەنگدانەوە، دانیشتنەكە كۆتاییهات و ئێمەش هاتینە دەرەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "جارێکی دیکە لە كۆبوونەوەی پێشووی پەرلەماندا زیاتر لە 17 كاتژمێر گفتوگۆمان كرد لەسەر بابەتی مووچە و ژیانی خەڵك، بەڵام سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچەی نەخستە دەنگدانەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی ئەوەی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان داوایان ئاراستەی سەرۆکایەتیی کرد پرسی هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچە بخاتە دەنگدانەوە، گرژی و ئاڵۆزی لە دانیشتنەکەدا دروستبوو و کۆبوونەوەکە کۆتاییهات.
پ.ح