کوردستانی
لیوایەکی پێشمەرگە دوو مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی لیوای 12ی هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد "بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە و ئەنجومەنی وەزیران لیوای 12ی هێزەکانی پێشمەرگە دوو مووچە وەردەگرن، ئەو کێشە و گرفتانەی پێشتر هەبوون لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان چارەسەرکراوە و کەلوپەلی سەربازیشمان وەرگرتووەتەوە".
عەمید وەزیر سورچی، فەرماندەی لیوای 12ی هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەر بڕیاری وەزیری پێشمەرگە و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە دابەشکردنی دوو مووچەی پێشمەرگەکانی لیواکەمان لیوای 12ی هێزی پێشمەرگە، کە مووچەی مانگەکانی 12ی ساڵی 2020 و 5ی ئەمساڵە، هەروەها لە مانگی داهاتووەوە پێشمەرگەکانی لیواکەمان هاوشێوە و هاوکات لەگەڵ پێشمەرگەی لیواکانی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و دواناکەوێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو کێشە و گرفتانەی پێشتر هەبوون لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان چارەسەرکراوە و کەلوپەلی سەربازیشمان وەرگرتووەتەوە" بە رووداوی راگەیاندووە.
پ.ح